دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەهاباد

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە هانا گەیشتووە : رێبوار موستەفازادە ، ڕاهێنەری فوتباڵ ، خەڵکی مەهاباد ، نزیک دوو هەفتە لەمەوبەر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .

سەرچاوەکانی هانا ڕایانگەیاند کە دەستبەسەر کردنی ئەم شارۆمەندە کوردە دوای بڵاو کردنەوەی ستۆریەک سەبارەت بە کوژرانی “حسنیە کلکلی” مامۆستای خەڵکی پیرانشار لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ، ئەنجام دراوە .

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک بەردەست نیە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین