بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە هانا گەیشتووە : ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی جۆزەردانی ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی “ئەمین سەعدویی” تەمەن ٤٣ ساڵ کوڕی فەزڵی ، خەڵکی ئاوایی “تاریمێش”ی سەر بە ناوچەی قتوری شاری خۆی ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ئەم شارۆمەندە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر کراوە .