بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : ڕۆژی هەینی ٢٦ی گوڵانی ١٤٠٤، شارۆمەندێک بە ناوی “ئارمین خودامورادی” خەڵکی سنە ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ناوبراو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە شێوەی خۆسەرانە و بەبێ پێشکەشکردنی بەڵگەی یاسایی دەستبەسەر کراوە .
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک بەردەست نیە .