دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەشتووە : ڕۆژی هەینی ١٩ی گوڵانی ١٤٠٤، شارۆمەندێک بە ناوی سامراند وجودی ، تەمەن ٣٩ ساڵ ، خەڵکی مەهاباد ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شۆێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .

بە گوتەی سەرچاوەکانی هانا ؛ هێزە ئەمنییەکان نزیک کاژێر ٤ی نیوەشەو بە شێوەی خۆسەرانە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم شارۆمەندە بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەریان کردووە و مۆبایلی هاوسەرەکەی و منداڵەکانیشیان لەگەڵ خۆیان بردووە .

سامراند وجودی خێزاندارە و باوکی سێ منداڵە .

تا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەمەڵەی ئەم شارۆمەندە بۆ ئاگادار بوونیان لە چارەنوس و شوێنی ڕاگیرانی ئەنجامێکی نەبووە و ئەمەش بووەتە هۆی زیاد بوونی نیگەرانی کەسوکارەکەی .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین