دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێک لە لایەن ئیدارەی ئیتڵاعاتی نەغەدەوە

هانا : ڕۆژی شەممە “٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٣” شارۆمەندێک بە ناوی “ئەفشین موستەفاپور” تەمەن ٤٥ ساڵ ، خێزاندار ، باوکی ٣ منداڵ و خەڵکی نەغەدە ، دوای بانگ کرانی بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر کراوە .

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە ؛ ناوبراو دوای بانگ کران و ئامادەبوونی لە ئیدارەی ئیتڵاعاتی نەغەدە دەستبەسەر و دواتر بۆ بەندیخانەی ئەم شارە ڕاگوێزراوە .

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک لە سەر تۆمەتەوەپاڵدراوەکان دژی ئەم شارۆمەندە کوردە بەردەست نیە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین