دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێک دوای بانگ کرانی بۆ ئیدارەی ئیتڵاعات

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٥ی جۆزەردانی ١٤٠٤، شارۆمەندێک بە ناوی “فواد مورادی” خەڵکی دیواندەرە ، دوای بانگ کران و ئامادە بوونی لە ئیدارەی ئیتڵاعات دەستبەسەر کراوە .

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک بەردەست نیە .

شایانی باسە فواد مورادی پێشتریش لە لایەن دامەزراوە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین