بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەشتووە : ڕۆژی شەممە ١٧ی جۆزەردانی ١٤٠٤، شارۆمەندێک بە ناوی رەزا عزەت تاج ، خەڵکی ئاوایی “شاهوانە”ی سەر بە شنۆ ، دوای بانگ کرانی بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر کراوە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ دەستبەسەر کردنی ئەم شارۆمەندە کوردە دوای بانگ کرانی بە ڕێگای پەیوەندی تەلەفونی و ئامادە بوونی لە ئیدارەی ئیتڵاعات ئەنجام دراوە .
شایانی باسە ناوبراو لە رێکەوتی ٦ پوشپەڕی ١٤٠٠، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دوای ١٣ ڕۆژ دەستبەسەر بوونی لە گرتنگەیەکی ئەمنییەتی ورمێ ، لە رێکەوتی ١٨ی پوشپەڕ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو .
