بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : لە ڕۆژانی ڕابردوو شارۆمەندێک بە ناوی “ئارەش مەلائەحمەدی” خەڵکی مەهاباد ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە شێوەی خۆسەرانە دەستبەسەر کراوە
سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی ، دامەزراوە ئەمنییەکان تا ئێستا هیچ جۆرە ڕونکردنەوە و زانیاریەکیان لە سەر بارودۆخی ناوبراو ، شوێنی ڕاگیرانەکەی و هۆکاری دەستبەسەر کردنی ، بەم بنەماڵەیە نەداوە .
شایانی باسە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا گوشارە ئەمنییەکان لە دژی چالاکانی مەدنی و شارۆمەندانی کورد لە شارەکانی کوردستان چڕتر بووەتەوە .