بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : سەر لە بەیانی شەممە ٧ی پوشپەڕی ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی “کامیار عوقابی” تەمەن ٣٣ ساڵ ، خێزاندار و خەڵکی شنۆ ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .
هانا زانیویەتی ، ناوبراو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە شێوەی خۆسەرانە لە ماڵەکەی دەستبەسەر کراوە .
کامیار عوقابی پێشتریش لە ساڵی ١٤٠٣، بۆ ماوەی سێ مانگ دەستبەسەر کرابوو .
شایانی باسە ، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک بەردەست نیە .