بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی جۆزەردانی ١٤٠٤، شارۆمەندێک بە ناوی “عەبدول رەسوڵی” تەمەن ٣٧ ساڵ ، کوڕی عەلی و خەڵکی ئاوایی “تازەئاوا دۆڵەڕەش”ی دیواندەرە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .
شایانی باسە ، سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی ، دامەزراوە ئەمنییەکان تا ئێستا هیچ جۆرە ڕونکردنەوە و زانیاریەکیان لە سەر بارودۆخی ناوبراو ، شوێنی ڕاگیرانەکەی و هۆکاری دەستبەسەر کردنی ، بەم بنەماڵەیە نەداوە .