دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە نەغەدە

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە هانا گەشتووە : ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی پوشپەڕی ١٤٠٤، شارۆمەندێک بە ناوی “سامان (سەلام) سەید مەحمودیان” تەمەن ٣٠ ساڵ ، خەڵکی نەغەدە ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ئەم شارۆمەندە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شوێنی کارەکەی بە شێوەی خۆسەرانە دەستبەسەر کراوە.

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک بەردەست نیە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین