هانا : ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی پوشپەڕی ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی حەسەن ئەسکی بەغدادی ، تەمەن ٤٠ ساڵ ، خێزاندار و باوکی منداڵێک ، خەڵکی پیرانشار ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا .
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە هانا گەیشتووە ؛ ئەم شارۆمەندە بە شێوەی خۆسەرانە لە ماڵەکەی بە بەکارهێنانی توندوتیژی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر چارەنوس و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هیچ زانیاریەک بەردەست نیە .