دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شنۆ

هانا : ڕۆژی دووشەممە ٣٠ پوشپەڕی ١٤٠٤، شارۆمەندێک بە ناوی یونس شەریفی ، خەڵکی شنۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە هانا گەیشتووە ؛ ئەم شارۆمەندە بە شێوەی خۆسەرانە و بەبێ بڕیاری دادوەر لە لایەن هێزێکی ئەمنیەوە دەستبەسەر کراوە .

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک بەردەست نیە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین