بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی پوشپەڕی ١٤٠٤، سەباح ئەمینیان تەمەن ٣٦ ساڵ ، خێزاندار و باوکی منداڵێک ، خەڵکی بۆکان ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ناوبراو بە شێوەی خۆسەرانە لە شوێنی کارەکەی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .