بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ئەمڕۆ شەممە ٢١ی پوشپەڕی ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی “ئیسماعیل چوکەڵی ، خەڵکی ئاوایی “داشبەندی سەر بە بۆکان ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .
هانا زانیویەتی ؛ هێزە ئەمنییەکان بە شێوەی خۆسەرانە هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی کاری ئەم شارۆمەندە و دەستبەسەریان کردووە .