دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەریوان

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : ڕۆژی چوارشەممە ١ی گەلاوێژی ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی محەمەد پەروازە ، کوڕی حوسێن و خەڵکی ئاوایی “نێ”ی سەر بە مەریوان ،لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .

محەمەد پەرواز خێزاندارە و باوکی سێ منداڵە .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ناوبراو بە شێوەی خۆسەرانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سێڕای ئاوایی نێ دەستبەسەر کراوە .

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە ، لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک بەردەست نیە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین