بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی یەکشەممە ٨ی پوشپەڕی ١٤٠٤، شارۆمەندێک بە ناوی “فایەق باستان” خەڵکی ئاوایی “سۆفی بلە” و دانیشتووی ئاوایی لەنجاوای سەر بە بەشی ناوەندی شاری مەریوان ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ئەم شارۆمەندە کوردە ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە شێوەی خۆسەرانە و بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل دەستبەسەر کراوە .