بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : ڕۆژی چوارشەممە ٤ی پوشپەڕی ١٤٠٤، عەلیرەزا خالدی تەمەن ٢٢ ساڵ ، خەڵکی ئاوایی “حەسەناوا”ی سەر بە ناوچەی سۆمابرادۆستی ورمێ ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .
شایانی باسە ، سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی ، دامەزراوە ئەمنییەکان تا ئێستا هیچ جۆرە ڕونکردنەوە و زانیاریەکیان لە سەر بارودۆخی ناوبراو ، شوێنی ڕاگیرانەکەی و هۆکاری دەستبەسەر کردنی ، بەم بنەماڵەیە نەداوە .