دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی مەهابادی دوای بانگ کرانی بۆ ئیدارەی ئیتڵاعات

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە هانا گەیشتووە : ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی جۆزەردانی ١٤٠٤، شارۆمەندێک بە ناوی “مێهران خەدیری پور” خەڵکی مەهاباد ، دوای بانگ کران و ئامادە بوونی لە ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر کراوە .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ هێزە ئەمنییەکان شەوی چوارشەممە ٢٨ی جۆزەردان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی باوکی ئەم شارۆمەندە کە دەستبەسەری بکەن بەڵام سەرکەوتوو نەبوون .

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە کوردە هیچ زانیاریەک بەردەست نیە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین