بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ی پوشپەڕی ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی “عابد ئەحمەدی” خەڵکی ئاوایی “ئارەنان”ی سەر بە سنە ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .
بە گوێرەی زانیاریەکانی هانا ؛ ئەم شارۆمەندە بە شێوەی خۆسەرانە لە ماڵەکەی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
شایانی باسە هاوکات لەگەڵ دەستبەسەر کرانی عابد ئەحمەدی سێ شارۆمەندی دیکەی خەڵکی ئاوایی ئارەنانی سنە ، کە پێشتر زانیاریەکانیان لە لایەن هاناوە بڵاو کراوەتەوە دەستبەسەر کراون .