بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی جۆزەردانی ١٤٠٤، شارۆمەندێکی دیکەی خەڵکی مەهاباد بە ناوی “پوریا نەسیری” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .
پوریا نەسیری خوێندکاری بەکالۆریۆس لە یاسا لە زانکۆی ئازادی مەهابادە .
بە گوێرەی زانیاریەکانی هانا ؛ ناوبراو بە شێوەی خۆسەرانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شەقامێکی مەهاباد دەستبەسەر کراوە .
شایانی باسە کە لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا سێ شارۆمەندی مەهابادی دەستبەسەر کراون .