بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : شەوی هەینی ٢٧ی گوڵانی ١٤٠٤، شارۆمەندێک بە ناوی “محەمەد هۆشمەند و خەڵکی ئاوایی دەرەتفێ سەر بە ناوچەی مەریوان ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ئەم شارۆمەندە بە شێوەی خۆسەرانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی دەستبەسەر کراوە .
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە زیادی کرد ، ئەم کارە نیگەرانیەکی زۆری بنەماڵەی ئەم شارۆمەندە لێکەوتووەتەوە و بەم هۆیەوە دایکی لە هۆش خۆی چووە و بۆ نەخۆشخانە ڕاگوێزراوە .
