دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی خەڵکی سیروان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: شەوی شەممە ٤ی گەلاوێژی ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی “میلاد فەریدی نەسەب” خەڵکی شاری سیروانی سەر بە پارێزگای ئیلام، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

میلاد فەریدی نەسەب خێزاندار و باوکی منداڵێکە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ هێزە ئەمنییەکان بە هەڵکوتانە سەر ماڵی ئەم شارۆمەندە بە شێوەی خۆسەرانە دەستبەسەریان کردووە.

ناوبراو دوای دەستبەسەر کران سەرەتا بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعات و دواتر بۆ زیندانی ئیلام ڕاگوێزراوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین