دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی خەڵکی سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : ڕۆژی چوارشەممە “١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٣” شارۆمەندێک بە ناوی “مەحیەدین خالدیان” خەڵکی سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ئەم شارۆمەندە بە شێوەی خۆسەرانە و بێ بڕیاری دادوەر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر کراوە .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ هێزە ئەمنییەکان دوای دەستبەسەر کردنی مەحیەدین خالدیان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەی ، ماڵەکەیان پشکنیوە و دەستیان بە سەر کەل و پەلی شەخسی ئەودا لەوانە مۆبایلەکەی گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە .

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە کوردە هیچ زانیاریەک بەردەست نیە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین