هانا : ڕۆژی سێشەممە “٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣” شارۆمەندێک بە ناوی “یەحیا مورادی” خەڵکی جوانڕۆ ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا .
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە ؛ ناوبراو بەبێ پێشکەشکردنی حوکمی دادگا و بە شێوەی خۆسەرانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی دەستبەسەر کراوە .
یەحیا مورادی پێشتر لە جەریانی ناڕەزایەتیەکانی خەزەڵوەری ١٣٩٨ ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو .