بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی شەممە ٢١ی پوشپەڕی ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی فریاد چاوشینی ، خەڵکی ئاوایی “داشبەند”ی بۆکان ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ناوبراو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە شێوەی خۆسەرانە لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر کراوە .
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک بەردەست نیە .