دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی خەڵکی ئیلام لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە دەماوەند

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : شەوی شەممە ٢١ی پوشپەڕی ١٤٠٤، سەجاد حائێری شارۆمەندی کوردی خەڵکی ئیلام ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵی باوکی لە شاری دەماوەند دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .

سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ئەم شارۆمەندە بە هانای ڕاگەیاند کە سەجاد حائێری ڕۆژی یەکشەممە لە ڕێگای پەیوەندیەکی کورتماوەی تەلەفۆنیەوە بنەماڵەکەی ئاگادار کردووەتەوە کە دەستبەسەر کراوە و تا ئێستا هیچ زانیاریەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستی بنەماڵەکەیدا نیە و دامودەزگا ئەمنی و دادوەریەکانیش هیچ جۆرە ڕونکرنەوەیەکیان لەمبارەوە بەم بنەماڵەیە نەداوە .

شایانی باسە سەجاد حائێری ، برای ئەحمەد رەزا حاحێری زیندانی سیاسی کوردە ، کە لە رێکەوتی ٢٠ی گوڵانی ١٤٠٢، بۆ جێبەجێ کرانی ماوەی سزاکەی بۆ بەندی گشتی زیندانی قزڵحساری کەرەج ڕاگوێزرا و لە ئێستادا لەو بەندیخانەیە ماوەی سزاکەی بە سەر دەبات .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین