دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی تەمەن ٦٣ ساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆکان

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی سێشەممە ٧ی گەلاوێژی ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی “ڕەحمان ئەسلانی” تەمەن ٦٣ ساڵ ، خەڵکی بۆکان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.
هانا زانیویەتی لە کاتی دەستبەسەر کرانی رەحمان ئەسلانی هێزە ئەمنییەکان دەستیان گرتووە بە سەر موبایلی ئەو و هاوسەرەکەیدا و لەگەڵ خۆیان بردوویانە .

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە هانا گەیشتووە ؛ ئەم شارۆمەندە بە شێوەی خۆسەرانە لە ماڵەکەی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک بەردەست نیە .

مقالات مرتبط

پر بیننده ترین ها