بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا؛ سەرلە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ۷ی خەزەڵوەری ۱٤۰٤ (۲۹ی ئۆکتۆبری ۲۰۲٥) شارۆمەندێک بە ناوی “سەیران شاولە” خەڵکی مەهاباد لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئەم شارەوە بە شێوەی سەرەڕۆیانە و بە هەڵکوتانە سەر ماڵەکەی دەستبەسەر کراوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، دەستبەسەرکرانی سەیران شاولە لە کاتێکدا ئەنجام دراوە کە هاوسەرەکەی جەلال سەدەفی، لە ڕێکەوتی ۲٥ی سەرماوەزی ساڵی ۱٤۰۳، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر و تا ئێستا بە بڕیاری دەستبەسەری کاتی، لە بەندیخانەی مەهاباد ڕاگیراوە.
شایانی باسە، “سەیران شاولە” پێشتر لە ڕێکەوتی ۱٦ی ڕێبەندانی ۱٤۰۳، بۆ ستادی خەبەری ئیدارەی ئیتڵاعاتی مەهاباد بانگ کرابوو و بۆ ماوەی چەندین کاژێر لێپرسینەوە و هەڕەشەی لێکرابوو.

