دەستبەسەر کرانی سەفا عائێلی خاڵۆی ژینا ئەمینی بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای بەندکران

بە پێی زانیاریەکانی هانا : شەوی هەینی ٢٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، سەفا عائێلی خاڵۆیی ژینا ئەمینی ، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی شاری سەقزەوە دەستبەسەر کراوە .

بە گوتەی سەرچاوەکانی هانا ؛ ناوبراولە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە شێوەی خۆسەرانە لە شەقامێکی سەقز دەستبەسەر کراوە و چەند کاژێرێک دوای دەستبەسەر کرانی لە پەیوەندیەکی کورت ماوەی تەلەفۆنیدا بە بنەماڵەکەی ڕاگەیاندووە کە بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای ١٠ مانگ بەندکرانەکەی بۆ بەندیخانەی سەقز ڕاگوێزراوە .

سەفا عائێلی پێشتر دوای گەڕانەوەی لە وڵاتی ئەڵمانیاوە بۆ ئێران لە لایەن دادگای شۆڕشی سەقزەوە سزای ١٠ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپێنرا و سزاکە لە لقی ١٦ی دادگای تێهەڵچوونەوەی پارێزگای سنە بە سەرۆکایەتی قازی “کەرەمی” پشتڕاست کرابووەوە .سەفا عائێلی لە هاوینی ساڵی ڕابردوودا چووە وڵاتی ئەڵمانیا و دوای سێ مانگ مانەوەی لەو وڵاتە ، گەڕابووەوە بۆ ئێران .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین