دەستبەسەر کرانی سەعید پیری لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە تاران

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە، ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی سەعید پیری، خەڵکی ئاودانان، لە ناوچەی هەفت حەوزی نارمەکی تاران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

هانا زانیویەتی، سەعید پیری دوای ڕفاندنی لانیکەم بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ لە ژێر ئەشکەنجەدا بووە و لە ئەنجامی ئەشکەنجە کرانیدا پەراسوو و لانیکەم ددانی شکاوە.

شایانی باسە، سەرەڕای بارودۆخی خراپی جەستەیی، ئەم شارۆمەندە کوردە هێشتا لە تاران ڕاگیراوە و تا ئێستا لە دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزاری پزیشکی و دەرمانی بێشەش کراوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین