دەستبەسەر کرانی سەرەڕۆیانەی ئازاد حاجی میرزایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا زانیویەتی کە ئەمڕۆ چوارشەممە “٢٣ی ڕەزبەری ١٤٠٤”(١٥ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٥) شارۆمەندێکی کورد بە ناوی ئازاد حاجی میرزایی خەڵکی ئاوایی “باوەرێز”ی سە بە قەزای ناوەندی شاری سنە، بە شێوەی سەرەڕۆیانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

سەرچاوەکانی هانا ڕایانگەیاند کە ئەم شارۆمەندە لە تاناکۆرای سنە (شوێنی کار کردنەکەی) بە شێوەی سەرەڕۆیانە لە لایەن هێزێکی ئەمنیەوە دەستبەسەر کراوە.

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە کوردە هیچ زانیاریەک بەردەست نیە.

شایانی باسە، ئازاد حاجی میرزایی پێشتریش چەندین جار دەستبەسەر کراوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین