بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ی پوشپەڕی ١٤٠٤، سێ شارۆمەندی کورد بە ناوەکانی “دیار ئەحمەدی ، ئەیوب ئەحمەدی و عەلی ئەحمەدی” خەڵکی ئاوایی “ئارەنان”ی سەر بە شاری سنە ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون .
بە گوێرەی زانیاریەکانی هانا ؛ هێزە ئەمنییەکان بە شێوەی خۆسەرانە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم سێ شارۆمەندە لە ئارەنان و دەستبەسەریان کردوون .
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندانە هیچ زانیاریەک بەردەست نیە .