دەستبەسەر کرانی سێ شارۆمەندی دیکە لە لایەن هێزه ئەمنییەکانەوە لە بۆکان

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: سەر لە بەیانی هەینی ١٤ی سەرماوەزی ١٤٠٤ (٥ی دیسامبری ٢٠٢٥) سێ شارۆمەند بە ناوەکانی ئەحمەد زرەنگ خەڵکی ئاوایی گڵۆڵان، دیان رەسوڵپور و دیار حاجی رەسوڵپور خەڵکی شاری بۆکان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.

هانا زانیویەتی کە ئەم سێ شارۆمەندە بە شێوەی سەرەڕۆیانە و توندوتیژانە لە ماڵەکانیان دەستبەسەر کراون.

شایانی باسە لەگەڵ دەستبەسەر کرانی سولەیمان ئیسماعیلی لە ڕۆژێکدا چوار شارۆمەندی کوردی خەڵکی بۆکان بە هۆکاری نادیار دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین