بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا سێ شارۆمەندی دیکە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەهاباد دەستبەسەر کراون .
بە پێی زانیاری سەرچاوەکانی هانا : لە ڕۆژانی “٢٤ و ٢٦ سەماوەزی ١٤٠٣” لانیکەم سێ شارۆمەندیتر بە ناوەکانی “سالار شەمس بورهان ، عەبدوڵڵا قوە ، خەڵکی ئاوایی کولیجە و نازەنین ئەلیاسی” خەڵکی مەهاباد ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ خانمی ئەلیاسی دوای بانگ کرانی بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی مەهاباد دەستبەسەر کراوە .
شایانی باسە کە ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٣ لانیکەم ١١ شارۆمەندی کورد بە ناوەکانی “زانیار سێدئەحمەدی ، عوسمان (شوانە) جەهانیفەر ، ئەیوب رەسوڵی . قادر خەرامانفەر ، سیامەند سێدئەحمەدی ، کەمال مەسعودی ، جەلال سەدەفی ، یوسف قال ، ئارام مەبزولە ، رەحمان دانا و ڕێبوار رەسوڵی” خەڵکی مەهاباد ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاشان بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتیەکان لە ورمێ ڕاگوێزراون .
لازم بە ذکر است بازداشت این شهروندان خودسرانە و بدون ارائه حکم قضایی در مانزل خانوادگی شان توسط نیروهای امنیتی صورت گرفتە است.