هانا : سەر لە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە “٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٣” سێ شارۆمەندی کورد بە ناوەکانی “یوسف قال ، ئارام مبزولە و زانیار سێدئەحمەدی” هەرسێکیان خەڵکی ئاوایی “بەیرەم” ی مەهاباد ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون
بە وتەی سەرچاوەیەک ؛ ئەم سێ شارۆمەندە بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی لە ماڵەکانیان دەستبەسەر کراون .
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم سێ شارۆمەندە بەردەست نیە .