دەستبەسەر کرانی سێ شارۆمەندی خەڵکی سەقز لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە هانا گەشتووە : ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی جۆزەردانی ١٤٠٤، سێ شارۆمەندی کورد بە ناوەکانی “ئومید عەبدیخا ، هادی و میلاد رەحیمی” خەڵکی سەقز لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون .

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ هادی و میلاد رەحیمی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە شێوەی خۆسەرانە لە ماڵی باوکیان دەستبەسەر کراون .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، ئەم سێ شارۆمەندە دوای دەستبەسەر کران بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی سوپا لە شاری سنە ڕاگوێزراون .

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم سێ شارۆمەندە کوردە هیچ زانیاریەک بەردەست نیە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین