لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنەکانی مانگی بەفرانبار لانیکەم سێ شارۆمەندی کورد لە پارێزگای ئیلام لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هانا: ڕۆژی سێشەممە ١٦ی بەفرانباری ١٤٠٤، لانیکەم سێ شارۆمەند بە ناوەکانی پەیمان ئەسڵمەرز تەمەن ١٨ ساڵ، خەڵکی دەرەشار، جەواد پاشایی تەمەن ٣٤ ساڵ خەڵکی ئیلام و رەزا نەزەر عەلی تەمەن ٢١ ساڵ خەڵکی ئیلام لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر شوێنی ڕاگیرانی ئەم سێ شارۆمەندە هیچ زانیاریەک بەردەست نیە.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا وێڕای دەربڕینی نیگەرانی لە ئاست بەردەوامی دەستبەسەر کردنە بە دەر لە یاساکان، داوای وڵامدانەوە دەمودەزگا بەرپرسیارەکان و لەبەرچاو گرتنی مافە سەرەتایی و یاساییەکانی ئەم شارۆمەندە دەکات.
