دەستبەسەر کرانی سینا نەزەری لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە کەرەج

رێکخرای مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە کە ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی سینا نەزەری خەڵکی ئاوایی سەفەرشای سەر بە شاری گەهوارە (داڵاهو) لە پارێزگای کرماشان و دانیشتووی شاری کەرەج، لە جەریانی ناڕەزایەتیەکانی خەڵکی ئەم شارە لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر بارودۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ جۆرە زانیاریەک لە بەردەستدا نیە،

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین