بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٤ (٩ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٥) شارۆمەندێک بە ناوی سیروان خوداکەرەمی چالاکی مەدەنی خەڵکی سەقز، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان بە هەڵکوتانە سەر ماڵی ئەم شارۆمەندە و بە شێوەی سەرەڕۆیانە دەستبەسەریان کردووە و بۆ شوێنیکی نادیار ڕایانگوێزاوە.
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و تۆمەتە وەپاڵدران دژی ئەم چالاکوانە مەدەنیە بەردەست نیە.
