هانا : ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، سۆما محەمەدرەزایی خەڵکی سنە ، چالاکی مەدنی و چالاکی مافی ژنان ، بە بێ پێشکەشکردنی بەڵگەی یاسایی و بە شێوەی خۆسەرانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە هانا گەیشتووە ؛ ئەم چالاکە مەدەنیە بە هۆکاری بەشداری لە ڕێورەسمی ڕێزگرتن لە ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان دەستبەسەر کراوە .