ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا زانیویەتی کە ڕۆژی یەکشەممە ٩ی سەرماوەزی ١٤٠٤ (٣٠ نۆڤەمبەری ٢٠٢٥)، شارۆمەندێک بە ناوی “سولەیمان گوڵی” تەمەن ٣٢ ساڵ، خەڵکی شاری دیواندەرە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە.
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا، ناوبراو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە ماڵەکەیدا بە شێوەی سەرەڕۆیانە دەستبەسەرکراوە و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
سولەیمان گوڵی پێشتر لە ساڵی ١٤٠١ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر بە دانانی بارمتە لە یەکێک لە گرتووخانە ئەمنیەکانییەکانی شاری سنە ئازاد کرابوو.
شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم شارۆمەندە کوردە لەبەردەستدا نییە.
