بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هەینی ١٤ی سەرماوەزی ١٤٠٤ (٥ی دیسامبری ٢٠٢٥) شارۆمەندێک بە ناوی سولەیمان ئیسماعیلی تەمەن ٦٠ ساڵ، خێزاندار و خەڵکی میراوای بۆکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
بە گوتەی سەرچاوەکانی هانا، زیاتر لە ٣٠ هێزی ئەمنی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی سولەیمان ئیسماعیلی و دوای پشکنینی ماڵەکەی و شکاندنی کەلوپەلی ناو ماڵەکەی دەستبەسەریان کردووە.
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
