بە پێی ڕاپۆرتی رێکخرای مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی دووشەممە ٢ی پوشپەڕی ١٤٠٤، سلێمان قادرگەڵوان برای عەبدولسەلام قادر گەڵوان لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی شۆڕشی ژینا ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵی باوکی دەستبەسەر کراوە .
بە گوتەی سەرچاوەیەکی هانا ؛ هێزە ئەمنییەکان دوای دەستبەسەر کردنی ئەم شارۆمەندە دەستیان بە سەر لاپەڕەی ئینستاگرامەکەدا گرتووە و بابەتی پەیوەندیدار بە پشتگیری لە کۆماری ئێسلامی ئێرانیان تێدا بڵاو کردووەتەوە .
سلێمان قادرگەڵوان پێشتریش لە رێکەوتی ١٨ی پوشپەڕی ١٤٠٢، لە لایەن ئیدارەی ئیتڵاعاتی شنۆ بە بەکار هێنانی توندوتیژی دەستبەسەر کرا و دوای ڕاگوێزانی بۆ گرتنگە بە توندی ئەشکەنجە درابوو . هەروەها هێزە ئەمنییەکان مەزاری برا گیانبەختکردووەکەیان تێکدابوو .
پێویستە وەبیر بهێنرێتەوە کە عەبدولسەلام قادر گەڵوان کوڕی نادر ، لە جەریانی ناڕەزایەتیە سەرتاسەریەکان لە رێکەوتی ٣٠ خەرمانانی ١٤٠١، لە شنۆ بریندار بوو و لە رێکەوتی ٤ی ڕەزبەری هەمان ساڵدا بە هۆی سەختی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەیەکی ورمێ گیانی لە دەستدا .