دەستبەسەر کرانی زیلان کەمانگەر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە کامێران

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی چوارشەممە ٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٤(٢٩ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٥) زیلان کەمانگەر شارۆمەندی خەڵکی کامێران، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە بە شێوەی سەرەڕۆیانە دەستبەسەر و بۆ گرتنگەیەکی ئەمنی لە شاری سنە ڕاگوێزراوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان لە کاژێرە سەرەتاییەکانی بەیانی بە هەڵکوتانە سەر ماڵی ئەم شارۆمەندە وێڕای پشکنینی ماڵەکەی دەستیان بە سەر مۆبایلەکانی خێزانەکەدا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.

زیلان کەمانگەر کچی حوسێن کەمانگەر زیندانی سیاسی پێشوویە کە لە ساڵی ١٤٠٠ دوای سێ ساڵ زیندانیکردن لە زیندانی ناوەندی سنە ئازاد کرابوو.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین