دەستبەسەر کرانی زاگرۆس رەسوڵی چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

هانا : ڕۆژی یەکشەممە “٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣” زاگرۆس رەسوڵی چالاکی ژینگەپازێری خەڵکی مەهاباد ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە هانا گەیشتووە ؛ ناوبراو لە شوێنی کارەکەی بە شێوەی خۆسەرانە و بێ بڕیاری دادوەر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .

تا ساتی بڵاو بوونەوە ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم چالاکی ژینگە پارێزیە هیچ زانیاریەک بەردەست نیە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین