دەستبەسەر کرانی زانا مەنسوری لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە

بە پێی ڕاپۆرتی گەشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: سەر لە بەیانی پێنجشەممە ٢٧ی خەرمانانی ١٤٠٤(١٨ی سپتەمبری ٢٠٢٥) لاوێکی تەمەن ٢٢ ساڵ بە ناوی زانا مەنسوری خەڵکی سنە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەیەکی هانا، هێزە ئەمنییەکان بە شێوەی سەرەڕۆیانە کاژێر یەک و سی خولەکی شەو هەڵیانکوتاوە سەر ماڵی باوکی ئەم شارۆمەندە و دەستبەسەریان کردووە.

سەرچاوەکەی هانا زیادی کرد، زانا مەنسوری لە ڕۆژانی ڕابردوو لە ڕێگای پەیوەندی تەلەفۆنیەوە بۆ ئیدارەی ئیتڵاعات بانگ کرابوو، بەڵام وڵامی نەدابووەوە و ئەم سەر لە بەیانیە دەستبەسەر کرا.

ناوبراو پێشتریش لە سەردەمی بزووتنەی ژینا دەستبەسەر کرابوو.

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک بەردەست نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین