بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی هەینی ٧ی سەرماوەزی ١٤٠٤ (٢٨ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٥) شارۆمەندێک بە ناوی رەزا مورادی تەمەن ٥٠ ساڵ، خەڵکی ئاوایی “خامسان”ی سەر بە شاری کامێران، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
