دەستبەسەر کرانی رەحمان رەحیم پور زیندانی سیاسی پێشوو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

هانا : ڕۆژی چوارشەممە “١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٣” رەحمان رەحیم پور زیندانی سیاسی پێشووی خەڵکی سەقز ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا .

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە هانا گەیشتووە ؛ ئەم شارۆمەندە لە بەردەم ماڵەکەی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەبێ پێشکەشکرانی بەڵگەی یاسایی و بە شێوەی خۆسەرانە دەستبەسەر کراوە .

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ هێزە ئەمنییەکان دوای دەستبەسەر کردنی رەحمان رەحیم پور چوونەتە ماڵەکەی و دەستیان بە سەر مۆبایلەکەی خۆیی و هاوسەرەکەیدا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە .

شایانی باسە رەحمان رەحیم پور لە رێکەوتی ٢٢ی گەلاوێژی ١٣٩٩ ، بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ حزبێکی کوردستانی ئۆپۆزۆسیۆنی حکومەتی ئێران” له لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین