دەستبەسەر کرانی رامین گورگانی زیندانی سیاسی پێشوو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە کامێران

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە: ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی گەلاوێژی ١٤٠٤، ڕامین گورگانی زیندانی سیاسی پێشوو، خەڵکی شاری کامێران، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتڵاعاتی سنە ڕاگوێزراوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ هێزە ئەمنییەکان بە شێوەی خۆسەرانە ئەویان لە شەقامێکی کامێران دەستبەسەز کردووە و دواتر هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەی و دوای پشتکنینی ماڵەکە دەستیان بە سەر کۆمەڵێک کەلوپەلی کەسی ئەودا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.

رامین گورگانی پێشتر لە رێکەوتی ١٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٢، لە لایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستبەسەر و دوای چەند هەفتەیەک بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو ، دواتر لە لایەن دادگای شۆڕشی کامێرانەوە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە لە دژی نیزام” بە شەش مانگ زیندانی تەعزیری سزا درا و دواتر ئەم حوکمە گۆڕدرا بە پێبژاردنی جەریمەی نەخدی.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین